توركيا

پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئوربان

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە هەموو هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان نێوان دوو وڵات دەگرێتە بەر و ئەو هاوکارییانە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی کۆنسەی باڵای هاریکاری ستراتیژی دوو وڵات بەرەو پێش دەچێت.

Mikail Bıyıklı  | 31.05.2025 - نوێکردنەوە : 31.05.2025
پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئوربان

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئوربان ئەنجام دا.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەنگاریان و دۆخی هەرێمی و جیهانی تاوتوێ کراوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە هەموو هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دەگرێتە بەر و ئەو هاوکارییانە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی کۆنسەی باڵای هاریکاری ستراتیژی دوو وڵات بەرەو پێش دەچێت.

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوونی لە سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئوربان کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın