جيهان

فیدان: "پێمانوایە بە کۆبوونەوەی بەڕێز ئەردۆغان و ترەمپ و پوتین و زێلێنسکی دیدارەکانی ئیستانبوڵ بگەنە ئەنجامێکی باش"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان: "(جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا) یان چاوپۆشی لە بەردەوامیی ئەم جەنگە دەکەین یان لە ماوەی ئەمساڵدا دەگەینە ئاشتییەکی هەمیشەیی".

Büşranur Keskinkılıç, Can Efesoy  | 30.05.2025 - نوێکردنەوە : 30.05.2025
فیدان: "پێمانوایە بە کۆبوونەوەی بەڕێز ئەردۆغان و ترەمپ و پوتین و زێلێنسکی دیدارەکانی ئیستانبوڵ بگەنە ئەنجامێکی باش"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، سەبارەت بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا ڕایگەیاند: "یان چاوپۆشی لە بەردەوامیی ئەم جەنگە دەکەین یان لە ماوەی ئەمساڵدا دەگەینە ئاشتییەکی هەمیشەیی".

دوای کۆبوونەوەیان لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا، هاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، ئاندری سیبیها کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.

هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا نزیکبووەتەوە لە "دووڕیانێکی چارەنووسساز"، هاوکات باسی لە دانوستانەکانی ئاشتیی کرد کە ڕۆژی ١٦ی ئایار لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوون و، ڕایگەیاند: "وەک لە سەرەتای دانوستانەکاندا ئاماژەم پێکرد، دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە. یان چاوپۆشی لە بەردەوامیی ئەم جەنگە دەکەین یان لە ماوەی ئەمساڵدا دەگەینە ئاشتییەکی هەمیشەیی. لە ڕوانگەی تورکیاوە گەیشتنی بەپەلە بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمیشەیی لە ڕێگەی گفتوگۆوە و کۆتاییهێنان بە جەنگ تاکە ڕێگای".

فیدان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دانوستانەکانی ئاشتیی لە ئیستانبوڵ وەک سەرەتایەکی نوێ هەڵدەسەنگێنرێن و، گوتی: "تەواوکردنی خێرای ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان کە لە ئیستانبوڵ کرا، سەلماندی دانوستانەکان دەتوانن ئەنجامی بەرجەستەیان هەبێت. ئێمە دەمانەوێت ئەو تاودانەی لە ئیستانبوڵ بەدەستهاتووە بەردەوام بێت".

- پێشنیاری فیدان بۆ لووتکەی سەرکردەکان

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، باسی لەوە کرد لە قۆناغی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا، ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکان و جێبەجێ کردنی ئاگربەستێکی درێژخایەن شتێکی باش دەبێت و، ڕایگەیاند: "پێمانوایە کە بە میوانداری بەڕێز (سەرکۆمار ڕەجەب تەیب) ئەردۆغان و بە کۆبوونەوەی بەڕێز (سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد) ترەمپ و بەڕێز (سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر) پوتین و بەڕێز (سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمێر) زێلێنسکی، ئەم چوار سەرکردەیە، دەکرێت ئەو دیدارانەی یەکەم و دووەم کە لە ئیستانبوڵ ئەنجامدران، بەڕاستی تاجی سەرکەوتنیان لەسەر دابنرێت و بگەنە ئەنجامێکی باش".

فیدان ئەوەیشی خستەڕوو کە جەنگ لە ئۆکراینا چەندین پرسیاری سەبارەت بە پێکهاتە و تەلارسازی ئاسایشی ئەورووپا هێناوەتە ئاراوە و، لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی سەرۆکی ئەمریکا ترەمپیشدا هاوکێشەیەکی نوێ سەریهەڵداوە کە بووەتە هۆی دروستبوونی نیشانەی پرسیار لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەورووپا و ئەمریکا، گوتیشی: "بەڵام ئێمە وەک تورکیا هەردەم تەرکیزمان لەسەر ئەمە بووە؛ ئەو شارانەی لە جەنگدا وێران دەبن، شارەکانی ئۆکراینان؛ ئەو کەسانەی دەمرن، سەربازانی ئۆکراینان. بۆیە پێویستە هەرچی زووە ڕێگری لەو کاریگەرییە وێرانکەرە بکەین کە ئەم جەنگە دروستی کردووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن