جيهان

ڕووسیا: "ئیستانبوڵ بووەتە سەکۆیەکی سەرەکی پەیوەست بە دانوستانەکانی ڕووسیا-ئۆکراینا"

Dmitri Chirciu  | 29.05.2025 - نوێکردنەوە : 30.05.2025
ڕووسیا: "ئیستانبوڵ بووەتە سەکۆیەکی سەرەکی پەیوەست بە دانوستانەکانی ڕووسیا-ئۆکراینا"

Moskova

مۆسکۆ - AA

سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا، سێرگی شۆیگۆ ئاماژەی بەوە کرد ئیستانبوڵ بووەتە سەکۆیەکی سەرەکی لە هەموو بوارێکی پەیوەست بە دانوستانەکانی ڕووسیا-ئۆکراینا و، ڕایگەیاند: "سوپاسی تورکیا دەکەین بۆ پێشنيازکردنی ئیستانبوڵ بۆ دانوستانەکانی ڕووسیا-ئۆکراینا".

لە پەراوێزی ١٣هەمین کۆڕبەندی نوێنەرە باڵاکانی بەرپرس لە کاروباری ئاسایش، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، ئۆکای مەمیش و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا، سێرگی شۆیگۆ لە مۆسکۆی پایتەخت کۆبوونەوە.

لەو بەشەی کۆبوونەوەکە کە کراوەبوو بە ڕووی ڕاگەیاندنەکاندا، شۆیگۆ خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا مەمیش لە کۆڕبەندەکەدا دەربڕی.

شۆیگۆ ئاماژەی بەوە کرد گفتوگۆی سیاسیی نێوان ڕووسیا و تورکیا بە شێوەیەکی چالاک پەرەی سەندووە و، ڕایگەیاند: "جێبەجێکردنی پڕۆژە هاوبەشەکان لە بوارەکانی ئابووریی و بازرگانییدا ئێمە یەک دەخات. لە سایەی گفتوگۆی متمانەپێکراوی نێوان سەرکردەکانی هەردوو وڵات هاریکارییەکانمان پەرە دەستێنن. سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین و سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەردەوام پەیوەندی تەلەفۆنیی ئەنجام دەدەن".

شۆیگۆ تیشکی خستە سەر ئەوەی تورکیا سەکۆی ئیستانبوڵی بۆ دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تەرخان کردووە و، ڕایگەیاند: "سوپاسی تورکیا دەکەین بۆ پێشنيازکردنی ئیستانبوڵ بۆ دانوستانەکانی ڕووسیا-ئۆکراینا. دەزانین هەوڵێکی زۆر دراوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاو لە دانوستانەکاندا. سەکۆی ئیستانبوڵ بەڕێککەوتنی گواستنەوەی دانەوێڵەی دەریای ڕەش و دانوستانەکانی ئێستای ڕووسیا-ئۆکراینا دەبێتە سەکۆی سەرەکی گشت بوارە پەیوەندیدارەکان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın