Tuğçenur Yılmaz,Hemın Othman Mohammed
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند كه به‌توندی پشتیوانی له ئامۆژگارییه‌كانی ریپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاگنیس کالامارد ده‌كه‌ن له‌باره‌ی رۆشنكردنهوه و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسیارانی کوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جەمال خاشقجی.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته بڵاوكرده‌وه كه ریپۆرتەری تایبه‌تی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبه‌ت بە دۆسیەی ئه‌و كوشتنانهی بێ دادگایکردن و ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌نجامده‌درێن، ئاگنیس کالامارد له‌باره‌ی کوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جەمال خاشقجی ئاماده‌ی كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند "به‌توندی پشتیوانی له ئامۆژگارییه‌كانی ریپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاگنیس کالامارد ده‌كه‌ین له‌باره‌ی رۆشنكردنهوه و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسیارانی کوشتنی خاشقجی".