ئه‌ردۆغان: "مورسی به ئه‌جه‌لی خۆی نه‌مردووه به‌ڵكو كوژراوه"
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "مورسی به ئه‌جه‌لی خۆی نه‌مردووه به‌ڵكو كوژراوه. له‌وباره‌یه‌وه چاودێری قۆناغه‌كه ده‌كه‌ین. هه‌رچی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی میسر له دادگای نێوده‌وڵه‌تییدا دادگایی بكرێت".
Ankara
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی مه‌رگی مورسی-یه‌وه، رایگه‌یاند کە مورسی به ئه‌جه‌لی خۆی نه‌مردووه به‌ڵكو كوژراوه، له‌وباره‌یه‌وه چاودێری قۆناغه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌رچی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی میسر له دادگای نێوده‌وڵه‌تییدا دادگایی بكرێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌دا كرد و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌ركۆماری توركیا له میانی گوتاره‌كه‌یه‌دا رایگه‌یاند "هه‌رگیز له زمانی ئێمه‌دا گوتنی ناتوانێت ئه‌نجامی بدات، به‌تایبه‌تیش قسه‌كردنی به‌تاڵ، جا درۆ و قسه‌هه‌ڵبه‌ستن شوێنی نییه و نابێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: ''ئەم میللەتە سکی تێرە بە قسەی بەتاڵ و ئەوانەی وەک خۆیان، خۆیان نیشان نادەن و دژبە خەڵکن و قسەی تر بۆ خەڵک دەکەن. جه‌هه‌په زبڵدانه، چاڵه، قوڕه. ئه‌وه بزانن، ئه‌وانه‌ی ئێستا دێن جیاواز نابن".سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند "ئه‌وانه‌ی ده‌ترسن له‌وه‌ی كه به رێگه‌ی دیموكراسیی و به پشتیوانی ئیراده‌ی میللی له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستناهێنن و نابنه ده‌سه‌ڵات، هیوا له‌سه‌ر كوده‌تا، قه‌یران، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌ندازیاریی سیاسه‌ت هه‌ڵده‌چنن".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی مه‌رگی یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری به‌دیموكراسی هه‌ڵبژێردراوی میسر، محه‌مه‌د مورسی گوتی: "مورسی به ئه‌جه‌لی خۆی نه‌مرد به‌ڵكو كوژراوه. له‌وباره‌یه‌وه چاودێری قۆناغه‌كه ده‌كه‌ین. هه‌رچی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی میسر له دادگای نێوده‌وڵه‌تییدا دادگایی بكرێت. رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بانگهێشت ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌كار بكات. مه‌رجه رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كاری پێویست ئه‌نجام بدات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر گوتی: "بەداخەوە محەمەد مورسی ٢٠ خولەک لە هۆڵی دادگا لە زەویدا دەتلێتەوە. بەرپرسانی ئەوێ ناچن بەلای مورسی-ەوە".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر هاته سه‌رباسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٣ی حوزه‌یران و گوتی: ''رۆژی یەکشەممە دەڵێین سیسی یان بینالی یڵدرم؟ پرسەکە ئەوەندە سادەیە. ئەوانەی چارەنووسی ئەردۆغان دەچوێنن بە چارەنووسی مورسی، ئه‌وانه عه‌قڵییه‌تی سیسی-ن. هەربۆیە دەبێت زۆر کار بکەین. ئێمە لەمانە ناترسین. ئێمە کفنەکەمان لەبەرکردووه ئینجا به‌ڕێكه‌وتووین. بەوشێوه‌یه رێده‌كه‌ین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن