ئه‌ردۆغان: "ئاماده‌ین بۆ هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌حمه‌د كایا بۆ توركیا"
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مڕۆ دیسان ده‌رفه‌تێكی له‌وشێوه‌یه هه‌بێت، خانه‌واده‌كه‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌حمه‌د كایا بۆ خاكه‌كه‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن، ئێمه هه‌رچییه‌كمان له‌ده‌ست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین".
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مڕۆ دیسان ده‌رفه‌تێكی له‌وشێوه‌یه هه‌بێت، خانه‌واده‌كه‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌حمه‌د كایا بۆ خاكه‌كه‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن، ئێمه هه‌رچییه‌كمان له‌ده‌ست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئیستانبوڵ بووه میوانی به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ١٥ رادیۆی نیشتمانیی و ٢٠٠ رادیۆی لۆكاڵیی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ كرد.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیران بووه، له‌رێگه‌ی وه‌زیری كولتووره‌وه ویستوویه‌تی روفاتی ئه‌حمه‌د كایا بهێنێته‌وه توركیا و رایگه‌یاند: "هه‌واڵمان دایه هاوسه‌ره‌كه‌شی. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مڕۆ دیسان ده‌رفه‌تێكی له‌وشێوه‌یه هه‌بێت، خانه‌واده‌كه‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌حمه‌د كایا بۆ خاكه‌كه‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن، ئێمه هه‌رچییه‌كمان له‌ده‌ست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین. ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی له‌وشێوه‌یه".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ٣١ی ئادار ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "بردنه‌وه‌ی شڕنه‌خ و ئه‌روح له‌لایه‌ن ئاك پارتییه‌وه، گرنگه. ئه‌مه به تێپه‌ڕینی كات ده‌چێته پێگه‌یه‌كی باشتره‌وه. له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی تیرۆر له‌و ناوچانه، له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی تیرۆر له‌وێ، من باوه‌ڕم وایه خوشك و برا كورده‌كانی من، هاوشێوه‌ی رابردوو، به‌رێژه‌یه‌كی به‌رزتر له‌گه‌ڵ ئاك پارتیدا یه‌كانگیر ده‌بن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن