Andaç Hongur,Kaan Bozdoğan,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmood Hasan
20 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری کرد لە پرۆگرامێکی هاوبەشی رادیۆیی کرال ئێف ئێم-ی تورک و ٢٠٠ رادیۆی تری ناوخۆیی تورکیا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبەرامبەر وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک کە پرسی ئایا کوردەکان چیان داوا کردووە و وەریان نەگرتووە؟ گوتی: "ئیتر هیچ نەماوە دوایان کردبێت و وەریاننەگرتبێت. هەر لە ناوی کوردییەوە بیگرە لەسەر شەقام و کۆڵانەکان، تەنانەت لە بەندینخانەکانیشدا هەلی ئەوەیان نەبوو بەکوردی قسە بکەن. هەموو ئەم شتانە کراوە. هەموو ئەمانە لەوێ نەماوە".
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "لێرە (لە ناوچە کوردنشینەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات) لەو شارەوانییانەی وەرگیراون سەیر دەکەین ئاک پارتی یەکەم پارت بووە. ئێمە خزمەتگوزاری بەپێی ئەتنیک ناکەین، لێرە هاووڵاتییانی من دەژین. زۆر گرنگە لە زۆر هەڵبژاردندا خەڵکی ئەوێ ببنە ئاک پارتی. گرنگە شرنەخ و ئەروهـ بکەونە دەست ئاک پارتی. ئه‌وه رۆژ له دوای رۆژ باشتر ده‌بێت. كاتێک تیرۆر له‌و شوێنانه سڕدرایه‌وه و له‌ناوبرا، له‌و باوه‌ڕه‌دام برایانی كوردم وه‌ك رابردوو له‌گه‌ڵ ئاك پارتیدا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاوێتهدهبنهوه. هه‌ندێک شارۆچكه‌ی هه‌كاری-مان وه‌رگرتووه، ئه‌وانه ههنگاوگەلێکی زۆر گرنگن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی له‌وه كرد كه هه‌میشه خزمه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌نگ نه‌بووه و گوتی: "ئێمه ئه‌و شارۆچكهیهمان له هه‌كاری به‌ده‌ستنه‌هێنا كه فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یووبی لێیه، به‌ڵام له داهاتوودا ئه‌ویش به‌ده‌ست ده‌هێنین. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خزمه‌تكردن".
سەرکۆماری تورکیا داوای له هاووڵاتییانی تورکیا بەڕەگەز كورد كه له ئیستانبوڵ ده‌ژین كرد باوه‌ڕی پێ بكه‌ن و گوتی: "برایانی كوردم-به‌دڵنیایییه‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه له ئیستانبوڵ هه‌ڵبژاردنێك هه‌یه ئه‌و برا كوردانهم كه له ئیستانبوڵ ده‌ژین ده‌مه‌وێت له‌و باره‌یه‌وه هه‌ستیاری نیشان بده‌ن و ئه‌وه بزانن كه برام بینالی یڵدرم به هه‌موو ئه‌زموون و ئه‌و ناسراویهی هه‌یه‌تی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خزمه‌تی زۆر جیاوازتر پێشكه‌ش به ئیستانبوڵ ده‌كات. كاتێک ده‌پرسن تا ئه‌مڕۆ كێ خزمه‌تی به ئیستانبوڵ كردووه كه‌س ناتوانێت بڵێت جه‌هه‌په ئه‌و خزمه‌ته‌ی كردووه. چونكه جه‌هه‌په له ئیستانبوڵ ئاسه‌وارێكی جددی نییه. ئێمه ئیستانبوڵمان به زبڵدان، قوڕ و چاڵه‌وه له جه‌هه‌په وه‌رگرت. له‌ئێستادا ئیستانبوڵ به خزمه‌تی ئێمه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و حاڵه".