Sarmand Hameed
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2018
قودس - AA
نزیکەی ٢٨٠ هەزار نوێژخوین دوایین نوێژی ههینی لە مانگی رەمەزاندا له مزگهوتی ئهقسا لە قودسی داگیرکراو، ئەنجامدا.
بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس لە لێدوانێکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندووە، "٢٨٠ هەزار نوێژخوین بەشدارییان لە نوێژی هەینیدا کردووە لە مزگەوتی ئەقسا".
لە شەوی رابردووەوە دەیان هەزار نوێژخوێن لە کەناری رۆژئاوا و شار و شارۆچکەکانی دیکەوە روویان لە قودس کرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە پۆلیسی ئیسرائیل لە دەروازەی شاری کۆن لە قودس و لەبەردەگای مزگەوتی ئەقسا بەدی کران.
هێزەکانی ئیسرائیل رێگهی بە پیاوانی خوار تەمەن ٤٠ ساڵ نەدا بۆ چوونە نێو قودس، هاوکات بەبێ رەچاوکردنی تەمەن و لەدوای تێپەڕینیان بە خاڵەکانی پشکنین رێگە بە ئافرەتان درا بۆ چوونە نێو شارەکە.
دوای تەواوبوونی نوێژ و دەرچوونی نوێژخوێنان لە مزگەوتی ئەقسا، شەقامەکانی شارەکە جەنجاڵییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی.