توركيا, ژيان

مژدەدەری بەهار، لەقلەقەکان دەستیان کرد بە هاتن بۆ ئاگری

لەقلەقەکان کە لە وەرزی پاییزدا کۆچ دەکەن بۆ ناوچە گەرمەکان، لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ لانەکانیان.

Abdullah Söylemez  | 11.04.2022 - نوێکردنەوە : 08.08.2022
مژدەدەری بەهار، لەقلەقەکان دەستیان کرد بە هاتن بۆ ئاگری

Ağrı

ئاگری - AA

لەقلەقەکان کە لە وەرزی پاییزدا کۆچ دەکەن بۆ ناوچە گەرمەکان، لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ لانەکانیان لە گوندەکانی پارێزگای ئاگری.

لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا و توانەوەی بەفر، شارەکە لە وەرزی بەهاردا پێشوازی دەکات لە میوانە کۆچەریەکان.

لەقلەقەکان کە بە مژدەدەری بەهار دەناسرێن، گەڕانەوە بۆ گوندەکانی توکەنمەزی سەربە قەزای هامور و یاکنجای سەربە ناوەندی پارێزگا کە ساڵانێکی زۆرە لانەیانە.

بەهۆی داپۆشینی زەوی ناوچەکە بە بەفر، لەقلەقەکان دووچاری سەختی دەبن لە دۆزینەوەی خۆراک، بەڵام بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە کە خۆراکیان بۆ جێدەهێڵن سکیان تێر دەکەن.

لەقلەقەکان کە لە مانگەکانی هاویندا زاوزێ دەکەن، لە مانگەکانی پاییزدا لەگەڵ ساردبوونی کەشوهەوا کۆچ دەکەن بۆ ناوچە گەرمەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın