Yıldız Nevin Gündoğmuş
12 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
٤٦ له‌و ٩١ تۆمه‌تباره ده‌ستگیر كران كه ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ی تیادان و ده‌ركه‌وتووه له‌نێو ئه‌وانه‌دان كه هاوكاری دارایی‌یان بۆ كۆبانێ دابین كردووه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند له میانی لێكۆڵینه‌وه‌ی هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی تیرۆر به‌ڵگه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ٩١ كه‌س كۆكراونه‌ته‌وه كه هاوكاری دارایی‌یان بۆ رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه كۆكردووه‌ته‌وه و چالاكییان بۆ ئه‌و رێكخراوه ئه‌نجام داوه.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كۆكراونه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه تۆمه‌تباران هاوكاریی دارایی‌یان بۆ رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كداری په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ رێكخراوه‌كه پاره‌یان سپی كردووه‌ته‌وه و به‌پێی رێنمایییه‌كانی موراد قه‌ره‌یڵان كه یه‌كێكه له سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستان جموجۆڵیان كردووه.
تاكوو ئێستا ٤٦ له‌و ٩١ تۆمه‌تباره ده‌ستگیر كراون.
له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه ژماره‌یه‌ك له بریكارانی پێشووی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان، جێگرانی پێشووی سه‌رۆك شاره‌وانی، ئه‌ندامانی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی سه‌ر به هه‌ده‌په ژمێریارانی پێشووی هه‌ده‌په و یاریده‌ده‌رانیان ده‌بیندرێن.
- داهاتی شاره‌وانییه‌كان دراوه به په‌كه‌كه
به‌پێی راپۆرته شیكارییه‌كانی MASAK ده‌ركه‌وتووه شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به هه‌ده‌په بڕی ٧٠ ملیۆن لیره‌یان به به‌كارهێنانی ته‌نده‌ر، كۆمپانیا، پاره‌ی نهێنی، زێڕ و زیوو سپی كردووه‌ته‌وه و سه‌روه‌ت و سامانی نه‌گوازراوه‌ی پێ كڕدراوه و داهاتی كۆكراوه‌ی كرێش دراوه‌ته ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه. له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری مادی دراوه‌ته نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س كه كه‌سوكاری ئه‌و تیرۆریستانه‌ن كه له كاتی ئه‌نجامدانی چالاكیدا له گونده‌واره‌كان له‌چالاكی خراون یاخود ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ن كه له گرتووخانه‌ن.
تۆمه‌تباران زۆر جار له رێگای ده‌روازه‌ی سنووری خابوره‌وه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و تۆمه‌تبارانه له كه‌مپه‌كانی تیرۆریستان په‌روه‌رده‌ی رێكخراوه‌یی و رێنمایییان وه‌رگرتووه.
له كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ٤٦ تۆمه‌تباره‌دا بڕێكی باش دۆلار و یۆرۆ و لیره، ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی، به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی و ماده‌ی هۆشبه‌ر دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.