Müslüm Etgü
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
ئورفا - AA
كوردانی سووریا كه دوای هێرشی داعش بۆسه‌ر كۆبانێ په‌نایان بۆ توركیا برد و هه‌رچه‌نده پێكدادان كۆتاییهاتووه له كۆبانێ به هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی په‌یه‌ده‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ‌وحاڵیان.
نزیكه‌ی 30 هه‌زار كوردی سووریا ساڵی 2014 دوای هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر شاری كۆبانێی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب باکووری سووریا، په‌نایان بۆ توركیا برد و له كه‌مپێكی په‌نابه‌راندا له شارۆچكه‌ی سرووج سه‌ربه پارێزگای ئورفا نیشته‌جێكران.
په‌نابه‌رانی كۆبانێ به نیازبوون دوای كۆتاییهاتنی پێكدادانه‌كان به زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر ماڵ‌وحاڵیان، به‌ڵام به هۆی سیاسه‌ته‌كانی په‌یه‌ده‌وه له ناوچه‌كه، به‌شێكیان تا ئێستاش نهگهڕواونهتهوه.
كوردانی كۆبانێ هه‌رچه‌نده له توركیا له هیچیان كه‌م نییه، بیری نیشتمانی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت په‌یه‌ده شاره‌كه‌یان به‌جێبهێڵێت.
یه‌كێك له په‌نابه‌ران به‌ناوی مه‌حمود جه‌مال له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی داعشدا هه‌موو شتێكیان به‌جێهێشتووه و روویان له توركیا كردووه.
جەمال ئاماژەی بەوەشکرد بە هۆی پێکدادانی نێوان داعش و پەیەدەوە، هەزاران کوردی سووریا هاتوونەتە سەر سنووری تورکیا و لەبەرامبەریشدا حکوومەتی ئەو وڵاتە ئامێزی بۆ کردوونەتەوە.
باسی لەوەشکرد ئیشوکار لە کۆبانێ باش نییە و ئەوان متمانەیان بە هێزە چەکدارەکانی ئەوێ نییە و، گوتیشی:
''ترس و نیگەرانیمان هەیە لە گەڕانەوە. ئەو کارانەی کردوویانە متمانەمان پێ نادات، بو کورتییەکەی دەسڵەمینەوە. ئەمە جگە لەوەی ئیشوکار نییە و ناتوانین ئەو زەوییانەی هەمانە بە خواستی خۆمان بیچێنین، ئەگەر چاندیشمان، بەرهەمەکانمان چی لێدەکەین، رەنگە لێمان بسەنن. هەموو کەس لە خەمی خۆیدایە، هیچ کەسێک بیر لە هاووڵاتییانی سڤیلی ستەملێکراو ناکاتەوە. ئەگەر لەوێ دۆخ باش بووایە، ئەو هەموو کوردەی سووریا چ دەکرد لە غەریبی؟ ئێمە وەک گەلی سووریا نامانەوێت خاکی وڵاتەکەمان دابەشبێت''.