Rewa Mahmut Hasan
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
پاریس AA
برازایەکی مارین لو پێن بە ناوی ماریۆن مارشال لو پێن لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا دەستبەرداری سیاسەت بوو.
بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی لوپاریسیان، کوڕەزای دامەزرێنەری پارتی بەرەی نەتەوەیی، جین مارین لو پێن بەناوی ماریۆن مارشال لو پێن بە بڕیارێکی تایبەتی خۆی، دەستبەرداری سیاسەت بوو.
ماریۆن مارشال کە ناونیشانی گەنجترین پەرلەمانتاری پێدراوە، وەک شوێنگرەیەکی مارین لو پێن دەبینرا لە بەرەی راسترەودا.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکە، دوای ئەوەی مارین لو پێن بە رووداوەکە دەزانێت، رایدەگەیەنێت کە ئەو رێز لە بڕیارەکەی ماریۆن دەگرێت ودەڵێت، "دەزانم کە ژیانی سیاسی چەندە سەختە".