Ayşe Aktaş,Rewa Mahmut Hasan
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
ئەنقەرە AA
لە ویلایەتی فلۆریدا باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا، تیمساحێک پەلاماری کچە منداڵێکی ١٠ ساڵان دەدات.
بە پێی هەواڵێکی کەناڵی ئێن بی سی، رۆژی شەممە لە شاری ئۆرلاندۆ ناوەڕاستی ویلایەتی فلۆریدا کچێکی تەمەن ١٠ ساڵ بە ناوی جولیانا ئۆسا لە کەناری زۆنگێکەوە رووبەڕووی هێرشی تیمساحێک دەبێتەوە، کاتێک لەگەڵ ماڵەوەیاندا سەرقاڵی سەیران کردن بوون.
تیمساحەکە قەپاڵی لە قاچی گرتووە، بەڵام منداڵەکە پەنجەی کردووە بە لوتی تیمساحەکەدا، بەمەش خۆی لە دەستی رزگار کردووە.
جولیانا لە لایەن مامیەوە لە ئاوەکە دەهێنرێتەوە دەرەوەو بەرەو نەخۆشخانەی دەبەن.
تیمساحەکە لە رێگەی دەرزیەوە کوژراوە.