Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
لەندەن- AA
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا ئاشکرای کرد لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، تێریزا مای و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغاندا کە دوێنێ ئێوارە ئەنجامیدا، هەردوولا جەختیان لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان وڵاتەکانیان کردووەتەوە و سووربوونی خۆیان لەوبارەیەوە راگەیاندووە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، تێرێزا مای باسی لە خواستەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی هاریکاریی لەگەڵ تورکیادا لە ژمارەیەک بواردا کردووە، بە تایبەت جەختی لە گرنگیی هاوبەشییەکی لەبواری بەرگرییدا کردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی دانوستانەکانی قوبرس کراوە و مای بە پێویستی زانیوە هەموو لایەنەکان بە مەبەستی هەنگاونان بەرەو رێککەوتننامەیەکی مێژوویی ئامادەکاریی بکەن و کاری بوێرانە لەوبارەیەوە ئەنجامبدەن، تیشکی خستووەتە سەر ئەوەش کە ولاتەکەی ئامادەیە لە هەوڵەکانی دۆزینەوەی رێگە چارەیەکدا رۆڵی هەبێت.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، خۆشحاڵی خۆی لەبەرامبەر ئەو بەرەوپێشچوونانەدا نیشانداوە کە لە دیدارەکانی ئاستاناوە بەرهەم هاتوون و پەسنی رۆڵی بنیاتنەرانەی تورکیای کردووە بۆ کارەکانی لە درووست‌کردنی ناوچەگەلی دوور لە شەڕو پێکدادان لە سووریا، ئەمە جگە لەوەی تیشکی خستووەتە سەر گرنگی جێهێشتنی دەسەڵات لە لایەن ئەسەدەوە کە پەیوەستە بەوەی دیدار و کۆبوونەوەکان بچنە قۆناغێکی سیاسیی فراوانترەوە.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیادا ئاماژه به‌وه كراوه كه له په‌یوه‌ندیيه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك به خۆشحاڵیه‌وه باسیان له به‌هێزی په‌یوه‌ندیيه بازرگانیه‌كانی توركیا و به‌ریتانیا كردووه و، بۆ جارێكی دیكه‌ش خواستی دووباره‌ی به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و هه‌له نوێیانه خراوه‌ته‌وه‌ڕوو كه به‌ریتانیا پێشكه‌شی كردووه بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه هه‌ردوو سه‌رۆك به جۆش وخرۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی كۆنفرانسه‌كه‌ی سۆماڵ ده‌كه‌ن، كه بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا سازبكرێت.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه له په‌یوه‌ندیيه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی مای و ئه‌ردۆغاندا ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه كراوه له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناتۆدا كه بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه له بڕۆكسل سازبكرێت.