Serdar Açıl,Barış Kılıç
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی چالاكییه‌كان سه‌باره‌ت به كۆبانێ له ٢٠١٤ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی كۆماریی گشتیی ئه‌نقه‌ره‌وه، ١٧ له‌و ٢٠ تۆمه‌تباره ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه ده‌ستگیر كرابوون.
دوای راییكردنی كاره‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی دادگا كران و له‌لایه‌ن ئه‌و داواكاره كۆمارییه‌وه گوته‌یان لێ وه‌رگیرا كه دۆسیه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
دوای گوته لێ وه‌رگیرانیش، ره‌وانه‌ی دادگای ئێشكگر كران.
دادگاش بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ هه‌ریه‌ك له: نازمی گور، ئایڵا ئاكات ئاتا، ئه‌مینه ئاینا، ئه‌مینه به‌یزا ئوستون، بیرجان یۆروڵماز، بوله‌نت بارماكسز، جان مه‌میش، دیله‌ك یاغڵی، گونای كوبیلای، زه‌كی چه‌لیك، عه‌لی ئوركوت، په‌روین ئۆدونجو، ئاڵپ ئاڵتنۆرس، به‌رفین ئۆزفو كۆسه، جیهان ئێرداڵ، ئایهان بیلگه‌ن و ئیسماعیل شه‌نگون ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له سری سوره‌ییا ئۆنده‌ر، ئاڵتان تان و گولفهر ئاككایا به مه‌رجی دادوه‌ری ئازاد كران.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه پێشتر هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ شه‌نئۆغڵو ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له ٢٥ی ئه‌یلوولیشدا بریاری ده‌ستگیركردن بۆ ٨٢ تۆمه‌تبار ده‌رچوو و له میانی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا ئه‌و ٢٠ تۆمه‌تباره له حه‌وت پارێزگای توركیا ده‌ستگیر كران.