Murat Birinci
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
ئه‌مڕۆ نرخی یەک دۆلار به دابه‌زین ده‌ستیپێكرد و به ٧،٧٧٣٠ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی دۆلار بە ٧،٦٣٤٦ لیره دەستیپێکرد و دواتر گەیشتە ٧،٧٨٠٦، ئه‌مڕۆ به به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤ به به‌راورد به كاتی داخستنی دوێنی به ٧،٧٤٩٥ مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوای ئه‌وه‌ی به‌های دۆلار بەرامبەر بە لیره له ده‌سپێكی ئه‌مڕۆدا، به دابه‌زین ده‌ستیپێكرد له كاتژمێر ١٠:٠٠ه‌وه به به‌راورد به كاتی داخستن به نزیكه‌ی له خوار له‌سه‌دا ٠،٢ به ٧،٦٨٨٠ مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له هه‌مان كاتدا یورۆ بەرامبەر لیره به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١ دابه‌زینی به خۆیه‌وه بینی و به ٩،١٢٥٠ لیرە فرۆشرا، نرخی پاوەندی بەریتانیش بەرامبەر لیرە بە رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ١٠،٠٠٦٠ مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.