19 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
مووش- AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی پارێزگای مووش لە دۆسیەی تیرۆر، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی ئاڵتنئۆڤا سەربە قەزای کۆرکوت، جاسم بوداک لەسەر لیستی هەدەپە، بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی" دەستگیرکرا.
جاسم بوداک دوای ئەوەی ئیفادەی لێوەرگیرا رادەستی دادگا کرا و بەفەرمانی دادوەر بەندکرا.
ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنی بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و قایمقامی قەزای کۆرکوت، حەسەن سادەبیک-ی لە جێگای دانا.