توركیا.. ١١٢ هه‌زار و ٨٩٥ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
- وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٢٢ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٢٢ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٥١ هه‌زار و ٦١٥ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ چوار هه‌زار و ١٩٩ به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه و دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆده‌گرێت و وه‌زیری ته‌ندروستیی، فه‌خره‌ددین كۆجا، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ ٢٥ هەزار و ٣٨٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون و لەو چوارچێوەيەدا هەزار و ٢٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٣١٨ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٢٨ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٦٧٥ هەزار و ٥١٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٥١ هەزار و ٦١٥ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە چوار هەزار و ١٩٩.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٨٨٢ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٤٥٥ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ١١٢ هەزار ٨٩٥ نەخۆش.
- "كه‌مبوونه‌وه له ئاستێكی چاوه‌ڕوانكراودا له حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبووندا به‌دیده‌كرێت"
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا لە پەیامێکدا کە لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردووه‌تەوە، رایگه‌یاندووه: "كه‌مبوونه‌وه له ئاستێكی چاوه‌ڕوانكراودا له حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبووندا به‌دیده‌كرێت. ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌مان كه پێویستیان به چاودێریی چڕ هەیه، روو له كه‌مبوونه‌وه‌دان.
ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌مان كه چاكده‌بنه‌وه، له ئاستی پێشبینیكراودان. ژماره‌ی نه‌خۆشه چاكبووه‌وه‌كانمان له ئاستی پێشبینیكراودایه. شێوازی ژیانمان ژیانی كۆنترۆڵكراوی كۆمه‌ڵایه‌تیی و هه‌موو پێكه‌وه گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانه. به مه‌رج، به ده‌مامكه‌وه و مه‌تر و نیوێك دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تیی".