Osman Öksüz,Mohammed Baqi Hussein
25 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2018
ماردین - AA
به هۆی ئه‌و ئارامییه‌ی تێیدا ده‌سته‌به‌ركراوه له میانی ده مانگی رابردوودا، نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س سه‌ردانی شاری ماردین-یان كردووه.
بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانیی ماردین، پارێزگار مسته‌فا یامان رایگه‌یاند، "له‌سه‌رەتای ئەمساڵه‌وه، نزیكه‌ی سێ ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ماردین-یان كردووه".
شاری ماردین وه‌ك شاری پێكه‌وه‌ژیانی چه‌ندین سه‌ده‌ی زمان و ئایین و كولتووره جیاجیاكان و شوێنی مزگه‌وت و مه‌دره‌سه و بینا به‌ردینه مێژووییه‌كان، به‌م ساڵانه‌ی دوایی بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران.
ته‌نها له میانی 10 مانگی رابردوودا، نزیكه‌ی سێ ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ماردین-یان كردووه.
مستەفا یامان گوتی: "كۆتایی هه‌فته، ته‌واوی میوانخانه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پڕن. تا ئێستا زیاتر له 400 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كردووه كه شه‌و تێیدا ماوه‌ته‌وه. زیاتر له دوو ملیۆنیش سهردانیانكردووه و رۆژیان تێدا به‌سه‌ربردووه. كۆی گشتی نزیكه‌ی سێ ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی شارهكهمانیان كردووه. ئه‌م ژماره‌یه تا كۆتایی ساڵ زیاتریش ده‌كات. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، مانگی تشرینی یه‌كه‌م سه‌رجه‌م میوانخانه‌كان پڕده‌بن".