Zuhal Demirci,Tuğçenur Yılmaz,Tevfik Durul,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
25 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به كوژرانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی رایگه‌یاند "پێویسته له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌وه هه‌موو كه‌سه‌كان له توركیا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و دادگایی بكرێن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ریاز مالیکی له بینای وه‌زاره‌ت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی رێكخست.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌ك ده‌وڵه‌ت و گه‌لێك كه باوه‌ڕیان به سه‌روه‌ری یاسا هه‌یه هه‌موو هه‌نگاوێكیان هه‌ڵناوه بۆ ئه‌وه ته‌واوی ورده‌كاری "كوشتنی پێشتر پلان بۆ داڕیژراوی خاشقجی" ئاشكرا ببێت و گوتی: "وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه گوتان ته‌واوی میدیا جیهانییه‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆر له نزیكه‌وه چاودێری قۆناغه‌كه ده‌كه‌ن، پێویسته قۆناغه‌كه زۆر به‌ڕوون و شه‌فاف به‌ڕێوه‌بچێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی یاسادا ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری وه‌رگرتنی زانیاری وردن له‌باره‌ی قۆناغه‌كه به‌شكردووه كه ده‌شێت بۆ بڵاوكردنه‌وه و گوتی: "به‌داخه‌وه قۆناغه‌كه درێژه‌ی كێشا. هێشتا پرسیارانێك هه‌ن پێویسته وه‌ڵام بدرێنه‌وه. بۆچی 18 كه‌س، 5+3 كه‌س ئه‌مانه ده‌ستگیركران، كێ فه‌رمانی به‌مانه كرد؟"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وهبیریهێناوهتهوه كه هێشتا ته‌رمی خاشقجی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و تاوانێك و دۆخێكی مرۆیی له‌ئارادایه و خێزانی خاشقجی ده‌یانه‌وێت ئه‌مه بزانن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه، دامه‌زراوه توركییه‌كان به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌وباره‌وه و گوتی:
"له لایه‌كی دیكه‌وه رێككه‌وتننامه‌ی ڤیه‌ننا ئاشكرایه، ئێره خاكی سعوودیه‌یه، به‌ڵام دیسانه‌وه به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی ڤیه‌ننا ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌گوێره‌ی یاساکانی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیركراون، یان كه‌سانی دیكه له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌وه، پێویسته به‌گوێره‌ی یاساكانی توركیا دادگایی بكرێن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند، له‌ئێستادا بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی خاشقجی بۆ دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی له‌ئارادا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆسیه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوانه‌كه بكرێته‌وه، به‌رپرسیارێتیی راده‌ستكردنی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.