Muhammed Enes Can,Başak Akbulut Yazar,Murat Kaya,Mohammed Baqi Hussein
25 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ئیفاده لە 38 كارمه‌ندی كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له دۆسیه‌ی كوشتنی نووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، جه‌مال خاشقجی كۆتایی هات.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی نووسینگه‌ی تیرۆر و تاوانی رێكخراوه‌یی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ، سه‌باره‌ت به كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی به‌رده‌وامه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی هه‌ینیی رابردوو وه‌رگرتنی ئیفاده لە كارمه‌ندانی كۆنسولخانه‌ی سعوودیه ده‌ستیپێكرد و به‌سیفه‌تی "شاهید" ئیفاده لە 38 كارمه‌ندی كۆنسولخانهكه وه‌رگیرا. شاهید حاڵه‌كان سه‌ردانی دادگای چاغڵهیانیان كرد و له لایه‌ن داواكاری گشتیی نووسینگه‌كه‌وه ئیفاده‌یان لێوه‌رگیرا.
راشگه‌یه‌ندرا كه هێشتا پێنج كه‌س ماوه ئیفاده‌یان لێوه‌ربگیرێت و هێشتا سه‌ردانی دادگاكه‌یان نه‌كردووه.
له نووسینگه‌ی تیرۆر و تاوانی رێكخراوه‌یی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ، پرسیار له كارمه‌ندانی كۆنسولخانه‌ی سعوودیه كراوه كه رۆژی رووداوه‌كه شایه‌تحاڵی چ رووداوێك بوون و جه‌مال خاشقجی و ئه‌و 15 كه‌سه‌ی تۆمه‌تبارن به كوشتنی ناوبراو بینراوه یان نا، هه‌روه‌ها پرسیاریان له‌باره‌ی ماوه‌ی كاركردنیان له كۆنسولخانهكه لێكراوه.