Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
پۆلیسی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوێك كه له‌نێو كه‌مپی رێكخراوی تیرۆرستیی فه‌تۆ له ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیا روویداوه، ده‌وری كهمپهكهیانداوه.
هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی كه پیشه‌ی جوتیاره له‌ناوچه‌ی سایلۆسبورگ كه كه‌مپه‌كه‌ی فه‌تۆی تێدایه، پشتڕاستی كرده‌وه بۆ ئانادۆڵو كه پۆلیس له‌نێو كه‌مپه‌كه‌دا لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوێك ده‌كات.
ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكییه ئاماژه‌ی به‌وه داوه ده پۆلیس له‌باره‌ی كه‌سێكی چه‌كداره‌وه لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامده‌دات و رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی پۆلیس ده‌وری كه‌مپه‌كه‌یان داوه و هه‌لیكۆپته‌رێكی پۆلیسیش به‌سه‌ر كه‌مپه‌كه‌دا گه‌ڕاوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كارمه‌ندی هه‌ندێك مێدیای خۆجێیی وێنه‌ی جموجۆڵی پۆلیسیان له‌ده‌وروبه‌ری كه‌مپه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌وانێك به‌ناوی بریانا سترهنك له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له ڕووداوێك كردووه كه له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا روویداوه".
رۆژنامه‌وانێكی دیكه به‌ناوی نۆسێڵ واڵته‌رز نووسیویه‌تی، "خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه داوه، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له كه‌سێكی چه‌كدار كردووه كه جلوبه‌رگی ڕه‌شی له‌به‌ردابووه".
به‌ڵام هێشتا پۆلیس روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه نه‌داوه.