لێدوانی تره‌مپ سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی توركیا - ئه‌مریكا
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ: - ''ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر گرنگه بۆ ئه‌مریكا و توركیا''. - ''ئه‌ردۆغان رێبه‌رێكی توند و به‌هێزه و بڕیارێكی دروستی دا''.
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ''ئیتر پێویست به گه‌مارۆ (بۆسه‌ر توركیا) ناكات، ئه‌وه‌ی پێویست بوو، توركیا كردی. سزاكانی كۆنگره‌ش به پێویست نازانم. چونكه ئه‌گه‌ر پێویست بێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندنی سزای زیاتر له كۆنگره‌م هه‌یه. من ئاماده بووم. ته‌نیا ده‌مه‌وێ سوپاسی هاوڕێم ئه‌ردۆغان بكه‌م. خۆشحاڵم كه هیچ شتێك له نێوانمان رووی نه‌دا. چونكه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌یه''.
ترەمپ لە میانی بەسەرکردنەوەی ویلایەتی تەکساس و لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لەبارەی ئەو رێککەوتنە قسەی کرد کە ئەمڕۆ ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە سووریا لە ئەنقەرە لەسەری رێککەوتن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزاكانه‌وه قسه‌ی كرد و گوتی: ''سزاكانی و گومرگه‌كان زۆر سه‌خت ده‌بوو، به‌ڵام ئیتر پێویست به جێبه‌جێكردنی ناكات''.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌مێكه ئیش له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنێكی به‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ن و گوتی: ''من مرۆڤێكی ئاسایی نیم و زۆر كه‌س به‌و هۆیه‌وه پیرۆزبایی لێكردووم. ئه‌وه په‌یوه‌ندی به كۆماریی یان دیموكراته‌وه نییه. ئه‌وه په‌یوه‌ندی به گه‌له‌كه‌مانه‌وه هه‌یه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ترمپ ئاماژه‌ی به ماوه‌ی ٥ رۆژ بۆ "ئاگربه‌ست" كرد و گوتی: "له ماوه‌ی ئه‌م ٥ رۆژه‌دا كورده‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه له ناوچه‌كانی ئارام ده‌كشێنه‌وه. توركیا به‌رده‌وام ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی ده‌ویست".
تره‌مپ دڵخۆشی خۆی به‌و دۆخه‌ی ئێستای سووریا نیشان دا و گوتی: "سوپاسی كورده‌كانیش ده‌كه‌م. ئه‌و ئه‌نجامه بۆ ئه‌وانیش دڵخۆشكه‌ره. سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی واشنتۆنیش ده‌كه‌م".
- "پێویست به سزاكان ناكات"
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ''ئیتر پێویست به گه‌مارۆ (بۆسه‌ر توركیا) ناكات، ئه‌وه‌ی پێویست بوو، توركیا كردی. سزاكانی كۆنگره‌ش به پێویست نازانم. چونكه ئه‌گه‌ر پێویست بێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندنی سزای زیاتر له كۆنگره‌م هه‌یه. من ئاماده بووم. ته‌نیا ده‌مه‌وێ سوپاسی هاوڕێم ئه‌ردۆغان بكه‌م. خۆشحاڵم كه هیچ شتێك له نێوانمان رووی نه‌دا. چونكه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌یه''.
راشیگه‌یاند: ''توركیا ئه‌وه‌ی باش بوو كردی. توركیا هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی هه‌یه. توركیا دۆست، دراوسێ و هاوبه‌شی ئێمه‌یه له ناتۆ''.
گوتیشی: ''توركیا دژ به كورده‌كان رانه‌ده‌وه‌ستا. كۆمه‌ڵه گرووپێكی زۆریش ده‌چوون بۆ ئه‌وێ. ئێمه به ئه‌گه‌ری زۆر تێكه‌ڵ به‌و دۆخه نه‌ده‌بووین. من نامه‌وێ تێكه‌ڵ به هیچ شه‌ڕێك بم''.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه گیانی ملیۆنان مرۆڤ رزگار ده‌كات و گوتی: ''وه‌بیرتان بێته‌وه به هۆی باراك ئۆباماوه نیو ملیۆن كه‌س له ماوه‌یه‌كی كورتدا گیانیان له‌ده‌ست دا. هه‌ر له‌و ناوچه‌یه ئێمه ڕێگریمان كرد و قوربانی كه‌متر درا''.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی: ''ئه‌و شته‌ی كه ئێستا پێی گه‌یشتووین، سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هیچ لایه‌نێك پێی رازی نه‌بوون. كورده‌كان و توركه‌كان له ئێستادا زۆر به مه‌یله‌وه ئه‌و شته‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ریان به باشی ده‌یكه‌ن. هه‌ر دوو لایه‌ن سێ رۆژ له‌مه‌وپێش به‌وه رازی نه‌بوون. ئه‌وه هه‌موو لایه‌كی دڵخۆش كردووه. منیش دڵخۆشم، چونكه سه‌ربازانی ئه‌مریكا به بێ شه‌ڕكردن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان''
- ''سه‌ركۆماری توركیا رێبه‌رێكی زیره‌كه"
تره‌مپ ئاماژه‌وه به‌وه‌دا كه گه‌یشتن به رێككه‌وتنه‌كه به رێگه‌ی نه‌ریتییه‌وه نا به‌ڵكو پێویست به كارگێڕییه‌كی به‌هێز هه‌بوو، گوتی: "سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان رێبه‌رێكی زیره‌كه. خۆی ده‌یویست ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ر بگرێ. ده‌یه‌وێ گه‌له‌كه‌ی متمانه‌ی پێ بكه‌ن. له‌م ناوچه‌یه (باكووی سووریا) دژی توركیا خراپه‌كاری زۆر كرا. له توركیا مرۆڤێكی زۆر كوژرا. كه‌س باسی ئه‌وانه ناكات و ئه‌مه دادپه‌روه‌رانه نییه. بۆیه ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه بۆ كورده‌كان، بۆ توركه‌كان زۆر باشه''.
گوتیشی: ''رێككه‌وتنێكی وا پێویستی به كاتی زیاتر هه‌بوو و له ماوه‌یه‌كی ئاوا كورتدا گه‌یشتن به‌و جۆره رێككه‌وتنه زۆر گرنگ و به بایه‌خه''.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان مانگی داهاتوو سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات یان نا، تره‌مپ گوتی: ''ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كه. زۆر كه‌س بڕیارێكی له‌و چه‌شنه‌ی نه‌ده‌دا، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ی دا. ئه‌و زۆر زیره‌كه و ئه‌و بڕیاره بۆ گه‌لی تورك زۆر بڕیارێكی به‌جێ بوو''.
- ''به‌و بڕیاره كوردكان خۆشحاڵن، توركه‌كان خۆشحاڵن، ئه‌مریكا خۆشحاڵه، شارستانییه‌ت خۆشحاڵه''
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه زۆربه‌ی داعشه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن (ناوچه‌ی ئارام). ئه‌وان به یارمه‌تی ئێمه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردكانی ئه‌وێ (یه‌په‌گه\په‌كه‌كه) دا ده‌مێننه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا قسه‌كانی به‌وه كۆتایی پێهێنا: ''به‌و بڕیاره كوردكان خۆشحاڵن، توركه‌كان خۆشحاڵن، ئه‌مریكا خۆشحاڵه، شارستانییه‌ت خۆشحاڵه''.