Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
27 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2019
ئیدلب - AA
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئه‌مریكادا كه بانگه‌شه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت تیایدا سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژرابێت له پاڕێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، یه‌كه سهبازییهكانی ئه‌مریكا كاته‌كانی نیوه شه‌و به هێلیكۆپته‌ر دابه‌زیون و كه‌وتوونه‌ته پێكدادانێكهوه كه نزیكه‌ی چوار كاتژمێری خایاندووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئیدلب كه‌وتووه، ئه‌و پێگه‌یه‌ی ئه‌مریكا به هێلیكۆپته‌ر تیایدا دابه‌زیوه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه چه‌ند كیلۆمەترێک له كه‌مپی تور لاها دووره كه ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانەی تیادا نیشته‌جێبوون كه له باكووری پارێزگاكه ده‌ربه‌ده‌ربوون.
كاتژمێر 00:00 نیوه شه‌و، هه‌شت هێلیكۆپته‌ری ئه‌مریكی و دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان گه‌یشتنه شوێنه‌كه و بۆ ماوه‌ی یەک كاتژمێر و ٣٠ خولەک ئامانجه‌كه‌یان له نزیك گوندی باریشا كرده ئامانج.
به چه‌كی قورس ته‌قه له هێلیكۆپته‌ره‌كان كرا.
دوای یه‌كه‌م پێكدادان كه نزیكه‌ی یەک كاتژمێر و ٣٠ خولەکی خایاند، هێلیكۆپته‌ره‌كان ناوچه‌كه‌یان جێهێشت.
دوای نیو كاتژمێر هێلیكۆپته‌ره‌كان گه‌ڕانه‌وه و به‌رده‌وامبوون له هێرشه‌كه‌یان.
له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌و هێزانه‌ی له هێلیكۆپتهرهكاندا بوون كه پێده‌چێت هێزه تایبه‌ته‌كانی ئهمریكابن دابه‌زین.
به‌شی دووه‌می پێكدادانه‌كه دوو كاتژمێر و ٣٠ خولەکی خایاند.
دوای نیزكه‌ی چوار كاتژمێر له پێكدادان، هێلیكۆپته‌ره‌كان ناوچه‌كه‌یان جێهێشت.
دوای پێكدادانه‌كان تیمه‌كانی ته‌ندروستی گه‌یشتنه شوێنه‌كه و ئه‌وه‌ی به‌دیان كرد ئه‌و خاڵه‌ی هێرشی كرابووه سه‌ر خانوویه‌ك و چه‌ند خیوەتێكی لێ‌بوو كه ته‌واو سووتابوون.
تیمه ته‌ندروستییه‌كه ته‌رمی سێ پیاو، سێ ژن و منداڵێكیان دۆزیه‌وه، له‌گه‌ڵ پێنج بریندار.
كایه‌ی ئاسمانیی سووریا له ئیدلب له لایه‌ن رووسیاوه كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌رپرسانی پنتاگۆن باسیان له‌وه كردووه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه له پاڕێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا ئه‌نجامدراوه باوه‌ڕیان وایه به‌غدادی كوژراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریان كردووه بۆ دڵنیابوونه‌وه.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كاندا باس له‌وه كراوه كه به‌رپرسانی سه‌ربازی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هێرشه‌كه به كۆشكی سپی-یان راگه‌یاندووه كه زۆر دڵنیان له كوژرانی به‌غدادی.