Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
22 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2018
پاریس - AA
دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سه‌ركۆماری پێشووتری فه‌ڕه‌نسا، نیكۆلاس ساركۆزی به هه‌ریه‌ك له تۆمه‌ته‌كانی؛ ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكاریی دارایی نایاسایی له میانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و شاردنه‌وه‌ی هاوكارییه داراییه‌كانی كه‌رتی گشتیی لیبیا، كرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی لۆمۆند، دوای ئه‌وه‌ی پێرێ ده‌ستبه‌سه‌ركرا و ئیفاده‌ی لێ وه‌رگیرا و ئه‌م شه‌و ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریی ته‌واوبوو، دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌دژی نیكۆلاس ساركۆزی به هه‌ریه‌ك له تۆمه‌ته‌كانی؛ ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكاریی دارایی نایاسایی له میانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و شاردنه‌وه‌ی هاوكارییه داراییه‌كانی كه‌رتی گشتیی لیبیا، كرایه‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه كه جگه له كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه له‌دژی، ساركۆزی هه‌روه‌ها خراوه‌ته ژێر چاودێریی دادگاوه.
سه‌ر له‌به‌یانی پێرێ ساركۆزی له ناوچه‌ی نانتێرێی پاریس له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.