Ahmed Ghanem Selouma,Hamdi Yıldız
21 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2019
تەرابلوس ــ AA
رایگەیەندرا، هێزەكانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێدانراوە لە باشووری شاری تەرابلوس پێشڕەویی باشیان کردووە کە لە میانیدا چەند ناوچەیەكیان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە.
كەناڵی "February "ی لیبیا كە كەناڵێكی سەربە کەرتی تایبەتە بڵاویكردووەتەوە كە هێزەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی "گڕكانی توڕەیی" سەربە هێزەكانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لە میحوەری عەین زارە باشووری لیبیا پێشڕەوییان كردووە و توانیویانە، رێگەی ئەبیار رۆژهەڵاتی بەنغازی مزگەوتی تیبە كۆنتڕۆڵ بكەنەوە كە لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی سەربە خەلیفە حەفتەردا بوون.
لای خۆیەوە فەرماندە لە هێزەكانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا، عەقید جەمال تریكی بۆ كەناڵە گوتوویەتی "هێزەكانمان چەند ناوچەیەكی دیكەیان لە میحوەری عەین زارە كۆنتڕۆڵكردووەتەوە".
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە كە هێزەكانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لە میانی پێشڕەوییەكانیاندا، هێرشیان كردووەتە سەر میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر لە میحوەری تەویشە باكووری تەرابلوس.