Ramal Abdullah Mahmood
22 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین و پیرۆزبایی لێكردنی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، رایگه‌یاند: "ئه‌وان (رووسه‌كان) ده‌توانن هاوكاریمان بكه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆریای باكوور، ئۆكراین، داعش و ئێران ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ركردنی نزیكبوونه‌وه له پێشبڕكێی چه‌ك".
له وه‌ڵامی كاردانه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی به‌هۆی په‌یوه‌ندیكردن و پیرۆزبایی كردن له سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمر پوتین به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، تره‌مپ له تویتێكدا وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه.
- "رووسه‌كان ده‌توانن هاوكاریمان بكه‌ن"
تره‌مپ تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باراك ئۆباماش په‌یوه‌ندی به پوتینه‌وه كردووه، گوتی: "میدیای درۆزن شێت كراوه. چونكه ده‌یانه‌وێ ئه‌و (پوتین) كه‌وڵ بكه‌م. به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چن. مامه‌ڵه‌ی باش له‌گه‌ڵ رووسه‌كان و ئه‌وانی دی كارێكی باشه و خراپ نییه. ئه‌وان (رووسه‌كان) ده‌توانن هاوكاریمان بكه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆریای باكوور، ئۆكراینا، داعش و ئێران ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ركردنی نزیكبوونه‌وه له پێشبڕكێی چه‌ك".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سه‌رۆكی پێشووتر جۆرج ده‌بیلیو بوش‌یش هه‌وڵی ده‌دا مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ رووسیا بكات به‌ڵام راوێژكاره‌كانی زیره‌ك نه‌بوون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می ئۆباما هیلاری كلینتۆنیش باسی له‌وه كردبوو به‌ڵام له توانایدا نه‌بوو.
له كۆتایی تویته‌كه‌یدا تره‌مپ نووسیوویه‌تی "ئاشتی به رێگای هێز!".