Mazın Asad
22 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2018
عەفرین - AA
سەربازانی سوپای تورکیا دوای پاککردنەوەی تیرۆریستان لە ناوەندی عەفرین لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، بە مەبەستی پاراستنی گیانی و ماڵی ھاووڵاتیان رێوشوێنی پێویستیان چڕتر کرد. لەو چوارچێوەیەدا سەربازانی سوپای تورکیا دەستیان بە ئەرکی شەو لە شارەکە کردووە.
سەربازانی سوپای تورکیا دوای پاککردنەوەی تیرۆریستان لە ناوەندی عەفرین، بە مەبەستی پاراستنی گیانی و ماڵی ھاووڵاتیان رێوشوێنی پێویستیان چڕتر کردووە. لەو چوارچێوەیەدا سەربازانی سوپای تورکیا دەستیان بە ئەرکی شەو لە شارەکە کردووە.
فەرماندەی یەکەکانی سەربە تورکیا پێش دەستپێکردنی ئەرکەکە لە گوتەیەکدا رایگەیاند: "ھاوڕێیان، دوای پاککردنەوەی تیرۆریستان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، گیان و ماڵ و شکۆی خەڵکی عەفرین سپاردەی ئێمەیە. ئێمە بۆ پاراستنی ئەوان بۆ ئێرە ھاتووین. خوا پشت و پەناتان بێت".
ھاوکات خەڵک لە باڵکۆنی ماڵەکانیان دڵخۆشی خۆیان بەرامبەر بە سەربازانی سوپای تورکیا لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان دەردەبڕن.
بێجگە لە چالاکییەکانی ئەمنی بە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش و سوورانەوەی سەربازان، ھێزەکانی سەر بە سوپای سووریای ئازادیش بە دانانی چەند خاڵێکی کۆنترۆڵ ئاسایشی شارۆچکەکە دەستەبەر دەکەن.
لەو خاڵانەی لە دەروازەی شارۆچکەکە دامەزراون، بێجگە لە خەڵکی عەفرین رێگە بە کەس نادرێت بچێتە نێو ناوەندی شارۆچکەکە.