Mazın Asad
22 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2018
ھەکاری - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیا بۆ سەر کەمپەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە باکووری عێراق، ٩ تیرۆریست لە چالاکی خران کە لە ئامادەکاریدابوون بۆ ھێرشکردن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ئەمنی دەست کەوتوون، ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە پشتیوانی ئاسمانی لە دژی تیرۆریستانی پەکەکە لە کەمپەکانی سنووری عێراق لە لایەن فەرماندەیی لیوای ٣٤ھەمی سنوور لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤای شاری ھەکاری و فەرماندەیی لیوای جەندرمەی کۆماندۆی شاخ دەستی پێکردووە، بە پێداگرییەوە درێژەی ھەیە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بۆ سەر ناوچەی خواکورک لە باکووری عێراق ئەنجام درا، شوێنی ٩ تیرۆریست بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دیاری کرا و پاشان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی تیرۆریستان لە چالاکی خران.
بەم پێیەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە ١٠ی ئادارەوە تا ئێستا ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە چالاکی خراون بۆ ٥٠ تیرۆریست بەرزبووەوە.