Zana Natık Kerem
22 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2018
نیویۆرك ــ AA
لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا، گەردەوولی بەفر باكووری رۆژهەڵاتی ئەمریكای گرتووەتەوە كە كاریگەری لەسەر ژیان و گوەزرانی 70 ملیۆن كەس لەو وڵاتە دروست كردووە.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردووەتەوە كە ئەو گەردەلوولە بەفرە شاری فیلادفیا گەورەترین شاری ویلایەتی پێنسیلڤانیا، واشنتۆن و نیویۆركی گرتووەتەوە.
ئەو میدیایانە ئاماژەیان بەوەشداوە كە بە هۆی گەردەلوولی بەفرەكە، كارەكانی حكوومەتی فیدراڵ لە واشنتۆن و دامەزراوەكانی وڵات وەستاون، هەروەها قوتابخانەكان لەو سێ شارە داخراون.
هاوكات شارەزایان رایانگەیاندووە لەوانەیە لە ماوەكانی داهاتوودا گەردەلوولی بەفرەكە، هەریەكە لە ویلایەتەكانی كۆنیتیكت، ماساچۆستس و مین بگرێتەوە و لافاو لە ناوچە نزیكەكانی زەریای ئەتڵەسی دروست بكات.
لە لایەكی دیكەوە دەستەی چاودێری گەشتە ئاسمانییەكان لە ئەمریكا، فلایت ئۆیر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە كە بە هۆی گەردەلوولی بەفرەكە تا ئێستا، 25 هەزار گەشتی ئاسمانی لە ئەمریكا دواخراون.
دەستەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر بە هۆی گەردەلوولی بەفرەكە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، 15 هەزار گەشتی ئاسمانی دواخراون و هەزارو 100 گەشتی ئاسمانی دیكە هەڵوەشێندراونەتەوە.