Ahmet Kubilay Çelik
02 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2020
پەرلەمانی تورکیا - AA
یاداشتنامه‌ی رێگه‌پێدان به ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه ئاماده‌كرابوو، له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته په‌سه‌ندكرا.
دانیشتنە نائاساییەکەی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا ئەمڕۆ كاتژمێر ١٤:٠٠ به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، مستەفا شه‌نتۆپ دەستیپێکردبوو.
مۆڵه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ رەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا تاكه خاڵی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی بوو، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی مۆڵه‌ته‌كه، گفتوگۆكان ده‌ستیان پێ کرد.
لە کۆتاییدا یاداشتنامه‌ی رێگه‌پێدان به ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه ئاماده‌كرابوو، له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته په‌سه‌ندكرا.
See AA Canlı's other Tweets