Ferdi Türkten,Fakhradın Ibrahım Mohammad
02 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ویڕای رەخنەگرتن لە هەڵوێستی هەندێک وڵاتی ئەورووپی، رایگەیاند: "تورکیا ٥ ملیۆن پەنابەری داڵدە داوە".
ئەردۆغان لە سیمپۆزیۆمی شار و ئاسایش، کە لە ئەنقەرەی پایتەخت ساز درابوو، گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرەتا روو لە وڵاتانی رۆژئاوا رایگەیاند: "بەڕوون و ئاشکرا دەیڵێم، بڕوا بکەن ئەمە رۆژە خۆشەکانییانە. ئەوانە زۆر کارەساتی ناخۆشی دیکە دەبینن. بۆ؟ ئەوانە هەموو ئەو گرووپە تیرۆریستییانەی کە دژبە ئێمەن و هاوکاری باندە هۆشبەرەکانی ئەو وڵاتانەیش دەکەن، دەپارێزن".
ئەردۆغان گوتیشی: "کەس بڕوا بە دڵسۆزی ئێوە ناکات، خواستی نائارامکردنی شەقامەکانی ئیستانبوڵ لە شەقامەکانی پاریس، لەندەن، بەرلین و نیویۆرک رەنگی دایەوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی رێوشوێنە ئەمنییەکان بەرامبەر کردەوەکانی ئەورووپا گوتی: "لەژێر ناوی یاسا، رێکخستنەوە و هێمای ئازادی-دا، شارەکانی رۆژئاوا بەجارێک کراونەتە بەندیخانەیەکی کراوە''.
ئەردۆغان راشیگەیاند: "٢٠٠ بۆ ٢٥٠ هەزار پەنابەر بەرەو سنوورەکانمان دێن. رێکاری پێویستمان گرتووەتەبەر، بەڵام ئاسان نییە" و گوتی: ''ئەو بەهایەی کە دەیدەیتە خەڵکی خۆت و ئەوانەی پەنایان بۆبردوویت، بەواتای ئەوە دێت کە تۆ لە ئاسایش و ئارامیدایت''.
لە کۆتاییدا سەرکۆماری تورکیا گوتی: ''راستگۆیی هەستی مرۆڤایەتی لەلایەن ئەو کەسانە نامێنێت کە بیانییان لە شارەکانی خۆیان ناوێت، لەکاتێکدا تورکیا لە ٨١ پارێزگادا باوەشی بۆ پێنج ملیۆن کەس کردۆتەوە کە چوار ملیۆنیان سوورین".