Sayim Harmancı
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
هەکاری - AA
لە پارێزگای هەکاری باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە، رێگای ١٥٥ یەکەی نیشتەجێبوون بەڕووی هاتوچۆدا داخران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری-یەوە وەرگیراوە، بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە رێگەی ٤٥ گوند و ١٠٠ ئاوایی لە قەزای یوکسەکۆڤا و ناوەندی پارێزگاکە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان بەزووترین کات.
هەروەها تیمەکانی شارەوانی کارەکانی راماڵینی بەفریان لە رێگاکانی ناوەندی شارەکە و گەڕەکەکان ئەنجام دا.