Sefa Şahin
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەردەوامن دەبن لە خاپوورکردنی ئامانجەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا و باکووری عێراق.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری فەرمی خۆی گرتەکانی چرکەساتی خاپوورکردنی ئامانجەکانی تیرۆریستانی لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر بڵاو کردەوە و جەختیش لەسەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان دەکاتەوە بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا و باکووری عێراق.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە خاپوورکردنی ئامانجەکانی تیرۆریستان بەتوندترین شێوە بەردەوامە، نووسیوویەتی: "بەردەوام دەبین لە تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان و هاووڵاتییانی مەدەنیمان لە تیرۆریستان. تیرۆریستان مەحکومن بەوەی خەونەکانیان لەگەڵ ئەو خەندەقانەدا بنێژرێن کە هەڵیان کەندوون".