توركيا, جيهان

تورکیا کەشتییەکی دیکەی یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی غەززە دەکات

کەشتییەکی دیکەی یارمەتی مرۆیی کە سێ ھەزار و ٧٧٤ تۆن خۆراکی ھەڵگرتووە، لەلایەن تورکیاوە ڕەوانەی غەززە دەکرێت.

Eşber Ayaydın, Mustafa Ünal Uysal, Mohammad Kara Maryam  | 15.04.2024 - نوێکردنەوە : 15.04.2024
تورکیا کەشتییەکی دیکەی یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی غەززە دەکات

Mersin

مێرسین ــ AA

کەشتییەکی دیکەی یارمەتی مرۆیی کە لەلایەن مانگی سووری تورکیاوە ئامادەکراوە، لە بەندەری مێرسینەوە ڕەوانەی غەززە دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، مانگی سووری تورکیا کەشتییەکی یارمەتی مرۆیی کە سێ ھەزار و ٧٧٤ تۆن خۆراکی ھەڵگرتووە لە بەندەری مێرسینەوە ڕەوانەی غەززە دەکات.

بڕیارە سبەی سێشەممە، کەشتییەکە لە بەندەری مێرسینەوە بەرەو غەززە بەڕبکەوێت.

لەو کاتەی شەڕی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە دەستی پێکراوە و تا ئێستا بەردەوامە، ئەمە نوھەمین کەشتی یارمەتی مرۆیی کە لەلایەن تورکیاوە ڕەوانەی غەززە دەکرێت.

یارمەتییە مرۆییەکانی مانگی سووری تورکیا لە بەندەری عەریشەوە بە بارھەڵگر دەگوزارێنەوە بۆ دەروازەی ڕەفەح و لەوێ ڕادەستی مانگی سووری فەڵەستین دەکرێن، بۆ ئەوەی بگەیەندرێنە خەڵکی غەززە.

تا ئێستا، تورکیا لە ڕێگای مانگی سوور و سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و دۆخی لەناکاو (ئافاد) بە ١٣ فڕۆکە و ھەشت کەشتی، ٣٩ ھەزار و ٦٠٧ تۆن یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی غەززە کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın