Jordan
عەممان ــ AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئوردن کە لە میاندا، ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
دیوانی شاھانەی ئوردن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید بە گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مارکا لە عەممانی پایتەخت، لەلایەن شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم پێشوازی لێ کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەردانەکەی سەرکۆماری عێراق بۆ ئوردن، دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
چاوەڕان دەکرێت سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید لە سەردانەکەی بۆ ئوردن، ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ بکات.