Mehmet Şah Yılmaz
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە کەوتنەوەی ئاگر لە شاری ئورومیچی ناوەندی هەرێمی خۆبەڕێوەبەری سینجیان ئویگور باکووری رۆژئاوای چین کە زیانی گیانیی لێکەوتەوە، داوای روونکردنەوەی لە بەرپرسانی پەکین کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بە نیگەرانییەکەی قوڵەوە هەواڵی گیانلەدەستدان و برینداربوونیان لە ئاگرەکەی شاری ئورومیچی ناوەندی هەرێمی خۆبەڕێوەبەری سینجیان ئویگور بیستووە.
لە راگەیەندراوەکەدا پرسە و سەرەخۆشی تورکیا بۆ ئەو رووداوە دڵتەزێنەوە ئاراستە کراوە و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان خوازراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها هاتووە: ''چاوەڕوانین هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بۆ رای گشتیی رابگەیەندرێت''.
دوێنێ لە شاری ئورومیچی ناوەندی هەرێمی خۆبەڕێوەبەری سینجیان ئویگور، ئاگر لە بینایەک کەوتەوە کە بۆ کەرەنتینەکردنی تووشبووانی پەتا بەکاردەهێندرا، بەو هۆیەشەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەست دا.