کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەرامبەر ڕاگەیاندراوی فەڕەنسا لە بارەی پرۆسەکانی دادوەری لە تورکیا
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "بە توندی ئەو ڕاگەیاندراوە ڕەت دەکەینەوە، کە لە حەوتی تەمووزدا لەلایەن وەزارەتی کاروباری ئەورووپا و دەرەوەی فەڕەنسا بڵاوکراوەتەوە و، دەستوەردانە لە پرۆسە دادوەرییە بەردەوامەکانی وڵاتەکەمان".

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەبارەت بەو ڕاگەیاندراوەی لەلایەن وەزارەتی کاروباری ئەورووپا و دەرەوەی فەڕەنسا لە بارەی پرۆسەکانی دادوەری لە تورکیا بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: "بە توندی ئەو ڕاگەیاندراوە ڕەت دەکەینەوە، کە لە حەوتی تەمووزدا لەلایەن وەزارەتی کاروباری ئەورووپا و دەرەوەی فەڕەنسا بڵاوکراوەتەوە و، دەستوەردانە لە پرۆسە دادوەرییە بەردەوامەکانی وڵاتەکەمان".
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە تورکیا لە چوارچێوەی بنەمای دەوڵەتی یاسادا، پرۆسەیەکی دادوەری دادپەروەرانە و بێلایەن بۆ هەموو هاوڵاتییەکانی دەستەبەر کردووە، ئەو ڕێکاریە دادوەرییانەشی ئاماژەیان پێکراوە لەلایەن دامەزراوە دادوەرییە سەربەخۆکانەوە بەپێی دەستووری تورکیا و یاساکانی بەڕێوەدەبرێن.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە فەڕەنسا کراوە ڕێز لە یاساکانی ناوخۆی تورکیا و سەربەخۆیی دادوەری بگرێت، خۆی بەدوور بگرێت لە لێدوانە سیاسییەکان دەربارەی وڵاتانی دیکە و سەرنجی بخاتە سەر پرسە ناوخۆییەکانی خۆی و، هاتووە: "بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لە فەڕەنسا بە بڕیاری دادگا سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندراوە و بەشداریی کردنی لە هەڵبژاردنەکاندا لێ قەدەغە کراوە، لەگەڵ بەردەوامی دۆسیەی ژمارەیەک لە سەرۆک شارەوانییەکان، بە ڕوونی دەریدەخەن ڕاگەیاندراوەکە دووفاقی تێدایە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە "بە توندی ئەو ڕاگەیاندراوە ڕەت دەکەینەوە، کە لە حەوتی تەمووزدا لەلایەن وەزارەتی کاروباری ئەورووپا و دەرەوەی فەڕەنسا بڵاوکراوەتەوە و، دەستوەردانە لە پرۆسە دادوەرییە بەردەوامەکانی وڵاتەکەمان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن