Sümeyye Dilara Dinçer
07 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2025
ئەنقەرە - AA
لە میانی ١٧هەمین لووتکەی سەرکردەکانی BRICS کە بە میوانداری بەڕازیل لە شاری ڕیۆ دێ جانیرۆ بەڕێوەدەچێت، وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ کۆبوویەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوە دەست کەوتووە، هاکان فیدان لەگەڵ هاوتا ڕووسەکەی سێرگی لاڤرۆڤ کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی سیاسی، ئابووری و هەروەها هاریکارییەکان لە بواری وزە قسەی لەبارەوە کرا.
لە دیدارەکەدا کە مەترسییەکانی دەستدرێژی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا هەڵسەنگاندنی بۆ کرا، پەرەسەندنەکان لە غەززە، چالاکییەکانی ناوەکی ئێران، دۆخی ئەفغانستان و ناوچەکە و بە گشتی گفتوگۆ کرا.