Ayşe Böcüoğlu Bodur
08 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2025
ئەنقەرە - AA
کەوێ ئویانک کە دایکی سەربازی شەهید جەلاتین ئویانک'ە و کوڕەکەی لە ئەشکەوتێکی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستییەوە بەکاردەهێنرا، بەهۆی غازی مێتانەوە شەهید بوو، بە ڕێگەی وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو بە زمانی کوردی سڵاو و ڕێزی ئاراستەی سەرکۆمار ئەردۆغان کرد.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید جەلاتین ئویانک کە لە شارۆچکەی موتکی سەر بە پاڕێزگای بەدلیس بەڕێوەچوو، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو بەشدار بوو.
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو وێڕای ناردنی ڕەحمەت بۆ شەهیدەکە و سەرەخۆشی لە گەلەکە، نۆێژی لەسەر تەرمەکە خوێند و دواتر سەردانی کەسوکاری شەهیدەکەی کرد.
دایکی شەهید جەلاتین، کەوێ ئویانک'ی تەمەن ٧٠ ساڵان بە ڕێگەی ئوڕاڵئوغڵو بە زمانی کوردی سڵاوی بۆ سەرکۆمار ئەردۆغان نارد و گوتی، "چاوی ماچ دەکەم. خوا خێری هەموو لایەک قبوڵ بکات، نیشتمان سەلامت بێ".
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو بۆ کەسوکاری شەهیدەکە ڕایگەیاند، ئەو سڵاو و نزایەتان دەگەیەنمە سەرکۆمار و جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکە کرد.