Mehmet Tosun
10 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێزەوە یادی سەرفەرماندەی خەباتی سەربەخۆیی و دامەزرێنەری کۆماری تورکیا، گازی مستەفا کەمال ئەتاتورک-ی کردەوە.
ئەردۆغان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەژێر ناونیشانی 'کاتژێر ٠٩:٠٥" پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە ٨٤ەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی بەڕێزیان، بەڕێزەوە یادی سەرفەرماندەی خەباتی سەربەخۆییمان، دامەزرێنەری کۆمارەکەمان، گازی مستەفا کەمال دەکەمەوە".