Burcu Çalık Göçümlü
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
وهزارهتی بهرگریی توركیا رایگەیاند لە ئاکامی دەستڕێژی گولـلەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکە لە ناوچهی ئۆپهراسیۆنی چنگ-قفڵدا، سەربازێکی پیادە بەناوی هاکان کۆرئۆغڵو لە دوای برینداربوونی لەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری وەردەگرت، وێڕای تەواوی هەوڵە پزیشکییەکان نە تواندرا رزگار بکرێت و گیانی سپارد.
لەو بارەیەوە وهزارهتی بهرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە: "سەربازێکی پیادە بەناوی هاکان کۆرئۆغڵو کە لە ئاکامی دەستڕێژی گولـلەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ بریندار بووبوو، وێڕای تەواوی هەوڵە پزیشکییەکان نە تواندرا رزگار بکرێت و لە نەخۆشخانە گیانی سپارد".
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوەکەیدا، هەروەها نیگەرانی قوڵی خۆی بۆ شەهیدبوونی ئەو سەربازە دەربڕیووە و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کەسوکاری شەهید، سوپا و گەلی تورکیا کردووە و داوای لێخۆشبوونی لە خوا بۆ کردووە.