Yıldız Nevin Gündoğmuş
22 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا نوێترین ئاماری ئۆپهراسیۆنی چنگ-قفڵ-ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە ئۆپهراسیۆنی چنگ-قفڵ-دا لە چالاکی خراون گەیشتە ٤٢ تیرۆریست.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئۆپهراسیۆنی چنگ-قفڵ کە لە باکووری عێراق دەستی پێکردووە، بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەردەوامە. ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە ئۆپهراسیۆنەکەدا لە چالاکی خراون گەیشتە ٤٢ تیرۆریست".
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها جەخت لەوەشکراوەتەوە کە تیرۆریستان پێویستە لەوە تێبگەن کە هیچ رێگایەکی دەربازبوونیان نییە و کۆتاییان نزیک بووەتەوە.