Sarp Özer,Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal
02 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لەچوارچێوەی کارەکانی پڕکردنەوەی پێداویستیی سوپای تورکیا لە رووی سەربازەوە کە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەمساڵ ٤٢ هەزار و ٩٣٨ سەرباز کە سێ هەزار و ٧٥٥ یان ئەفسەرن، پێنج هەزار و ٣٧٥یان ئەفسەری یاریدەدەرن و ١٣ هەزار و ٢١٣ سەرباز و ٢٠ هەزار و ٥٩٥ سەربازی گرێبەستن وەردەگیرێن.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەردەوامە لە کارەکانی بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییە مرۆییەکانی سوپای تورکیا بە کارمەندی بەتوانا، خوێندەوار و نیشتمانپەروەر.
لەدوای هەوڵی ناپاکی کودەتا لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە لە ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦دا، ئەو ئەندامانەی رێکخراوەکە کە دزەیان کردبوویە نێو سوپاوە، دەرکران کارەکانی پڕکردنەوەی جێگەکانیان بەردەوامە.
لەو پرۆسەیەشدا، هەشت هەزار و ٥٦٨ کارمەندی سوپای تورکیا کە پەیوەندییان بە فەتۆوە هەبووە و ١٥٠یان جەنەراڵ، چوار هەزار و ٦٣٠یان ئەفسەرن، دووهەزار و ١٦٧ ئەفسەری یاریدەدەر، هەزار و ٢١٠ سەرباز و سەربازی گرێبەست و ٤١١یان کارمەندی مەدەنی و کرێکارن، دەرکراون.
لەدوای ئەو پرۆسەیەش وەزارەتی بەرگریی دەستی بە پڕکردنەوەی شوێنی ئەو کارمەندە دەرکراوانە کردووە و هەزار و ٧٦٣ ئەفسەر، چوار هەزار و ١٣٥ ئەفسەری یاریدەدەر، سێ هەزار و ٦٩٨ سەرباز، شەش هەزار و ١٦٢ سەربازی گرێبەست و ٩٢ کارمەندی مەدەنی کە کۆی گشتییان دەکاتە ١٥ هەزار و ٨٥٠ کارمەند، دەستەبەرکراون.
وەزاەتەکە ئەمساڵیش درێژە بە پرۆسەی دابیکردنی کارمەند بۆ سوپا دەدات و چاوەڕوان دەکرێت ٤٢ هەزار و ٩٣٨ سەباز وەربگیرێن کە سێ هەزار و ٧٥٥ یان ئەفسەرن، پێنج هەزار و ٣٧٥یان ئەفسەری یاریدەدەرن و ١٣ هەزار و ٢١٣ سەرباز و ٢٠ هەزار و ٥٩٥ سەربازی گرێبەستن.