Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
02 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی گومرک و بازرگانی تورکیا، ئاماری پەیوەست بە بازرگانی دەرەکی، کۆمپانیا و بەڕێوەبردنی کاتی بازاڕ لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە.
بە پێی زانیاریەکە، ھەناردە لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، بە بەراورد بە ھەمان مانگی ساڵی ٢٠١٦ %٨،٥٩ زیادیکردووە، ھاوردەش %٢٧،٦٨. ھەر لە ھەمان قۆناغدا ھەناردە لە ١٢ ملیار و ٧٨١ ملیۆن دۆلارەوە گەیشتووەتە ١٣ ملیار و ٨٨١ ملیۆن دۆلار، ھاوردەش لە ١٨ ملیار و ٣٦٨ ملیۆن دۆلارەوە گەیشتووەتە ٢٣ ملیار و ٤٥٢ ملیۆن دۆلار.
قەبارەی بازرگانی دەرەکی لە کانوونی یەکەمدا بەراورد بە ھەمان قۆناغی ساڵی رابردووتر %١٩،٨٥ بەرزبووەتەوە و لە ٣١ ملیار و ١٥١ ملیۆن دۆلارەوە گەیشتووەتە ٣٧ ملیار و ٣٣٤ ملیۆن دۆلار.
ھەروەھا کورتھێنانی بازرگانی دەرەکی %٧١،٣٦ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە نۆ ملیار و ٥٧١ ملیۆن دۆلار. لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦دا کورتھێنانی بازرگانی دەرەکی لە دەورووبەری پێنج ملیار و ٥٨٥ ملیۆن دۆلاردا بوو.
لە کاتێکدا رێژەی بەراوردی ھەناردە بە ھاوردە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦دا، %٦٩،٦ بووە لە ھەمان مانگی ساڵی رابردوودا، %٥٩،٢ بووە.
کاتێک لە رووی تەواوی مانگەکانی ساڵی رابردوو ھەڵسەنگاندن بۆ بازرگانی دەرەکی دەکرێت، دەبینرێت کە لە ساڵی ٢٠١٧دا، ھەناردە بە بەراورد بە ساڵی رابردووتری %١٠،٢٢ زیادیکردووە و لە ١٤٢ ملیار و ٥٣٢ ملیۆن دۆلارەوە گەیشتووەتە ١٥٧ ملیار و ٩٤ ملیۆن دۆلار. ئەوەیش لە مێژوویی کۆماری تورکیادا دووەم بەرزترین ئاستی ھەناردەیە. ژمارەی پێوانەیی مێژووی کۆمار بە ١٥٧،٦ ملیار دۆلار ساڵی ٢٠١٤ تۆمارکرا.
ساڵی رابردوو ھاوردە %١٧،٩٢ زیادیکردووە و لە ١٩٨ ملیار و ٥٧٦ ملیۆن دۆلارەوە گەیشتووەتە ٢٣٤ ملیار و ١٥٦ ملیۆن دۆلار.
ھاوکات قەبارەی بازرگانی دەرەکی لە مانگەکانی نێوان کانوونی دووەم-کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەراورد بە ھەمان قۆناغی ساڵی رابردووتری %١٤،٧٠ زیادیکردووە و لە ٣٤١ ملیار و ١٠٨ ملیۆن دۆلارەوە، گەیشتووەتە ٣٩١ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دۆلار.
کورتھێنانی بازرگانی دەرەکی لە ھەمان ماوەدا لەسەدا ٣٧ و نیو زیادیکرد و بە ٧٧ ملیار و ٦٢ ملیۆن دۆلار ئەژمارکرا. لە ساڵی ٢٠١٦دا، کورتھێنانی بازرگانی دەرەکی بریتی بوو لە ٥٦ ملیار و ٤٤ ملیۆن دۆلار.
ھاوکات رێژەی پڕکردنەوەی ھەناردە بە ھاوردە لە ٢٠١٦دا لە ئاستی ٧١،٨ دا بوو، بەڵام لە ٢٠١٧دا بۆ ٦٧،١ دابەزی.
زۆرترین ھەناردە لەبواری گوێزەرەوەدا بووە، بە بڕی ٢٣ ملیار و ٩٥٧ ملیۆن دۆلار کە ھەریەک لە گوێزەرەوەکانی وشکانیی، تراکتۆر، پاسکیل و ماتۆڕسکیل دەگرێتەوە. ھاوکات ئەو بوارەی زۆرترین ھەناردەی تیادا ئەنجامدراوە ''سووتەمەنی و رۆنی کانزاییە'' بە بڕی ٣٧ ملیار و ١٩٩ ملیۆن دۆلار.
زۆرترین ھەناردە لەسەر ئاستی وڵاتان لە تورکیاوە لە ساڵی ٢٠١٧دا بۆ ئەڵمانیا بە بڕی ١٥ ملیار و ١٣٦ ملیۆن دۆلار ئەنجامدراوە. لەدوای ئەویش ھەریەک لە بەریتانیا، بە بڕی ٩ ملیار و ٦١٦ ملیۆن دۆلار و عێراق بە بڕی ٩ ملیار و ٦٠ ملیۆن دۆلار دێت.
زۆرترین ھاوردەش لە چینەوە بە بڕی ٢٣ ملیار و ٣٧١ ملیۆن دۆلار ئەنجامدراوە. لەدوای ئەویشەوە بە بڕی ٢١ ملیار و ٣٠٢ ملیۆن دۆلار ئەڵمانیا و ١٩ ملیار و ٥٤٦ ملیۆن دۆلار رووسیا دێت.