Halil Demir,Rewa Mahmut Hasan
02 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
پۆلیسی ئیستانبوڵ ساڵی رابردوو لە رێگەی ٥٨ ئۆپەراسیۆنەوە بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەزار و ٤٤٧ کەسی دەستگیر کردووە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ و یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە شارەکەدا بۆ رێگریکردن لە کردەوە تیرۆریستیەکان بەردەوامن لە کارەکانیان.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ٢٠١٧دا، ٥٨ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە لە ئیستانبوڵ و تیایدا هەزار و ٤٤٧ کەسیان دەستگیر کردووە کە هەزار و ١٤١یان بینایی بوون. هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە کردەوەی تیرۆریستی کە خۆیان بۆ ئامادەکردبوو رێگری لێکراوە لە رێگەی تیمەکانی یەکەی هەواڵگری و دەزگای هەواڵی میللیەوە.