Çiğdem Alyanak,Muhammet Ali Kemal
02 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بە تەلەفۆن پەیوەندیی کرد بە پەرلەمانتاری جەهەپە لە بازنەی ئانتالیا، دەنیز بایکاڵ کە لە ئێستادا لە ئەڵمانیا چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بینالی یڵدرم بە تەلەفۆن پەیوەندیی کردووە بە پەرلەمانتاری جەهەپە لە بازنەی ئانتالیا، دەنیز بایکاڵ کە لە ئێستادا لە ئەڵمانیا چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت، و لە رەوشی تەندروستی پرسیوە.
یڵدرم زانیاریی سەبارەت بە رەوشی تەندروستی و پرۆسەی چارەسەری پزیشکیی بایکاڵ وەرگرت.