Sarp Özer
21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
کەشتی دەریایی کەمال رەئیس - AA
چالاکییەکانی "رۆژی چاودێریی هەڵبژێردراو" بە بەڕێکەوتنی کەشتی جەنگیی، کەمال رەئیس لە فەرماندەیی بنکەی سەربازی ئاکسازەوە، دەستیان لێکرد.
سەرەتا، وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار، سوپاسالاری تورکیا، یاشار گولەر، فەرماندەی هێزە دەریاییەکان، ئەدمیراڵ عەدنان ئۆزباڵ و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان، حەسەن کوچوکئاکیوز، هاتنە فەرماندەیی بنکەی سەربازیی ئاکساز و لەلایەن فەرماندەی کەشتییە جەنگییەکان، ئەدمیراڵ ئەرجومەند تاتڵیئۆغڵو و چەند بەرپرسێکی دیکەوە، پێشوازییان لێکرا.
دواتر ئاکار و شاندی یاوەری چوونە سەر کەشتی جەنگیی، کەمال رەئیس و وەک نەریتێکی دەریاوانیش ئاژووری کەشتییەکە لێدرا.
دواتر وەزیری بەرگریی تورکیا، لێدوانێکی کورتی لەبارەی مانۆڕەکەوە خستەڕوو، دوای لێدوانەکەش کەشتی کەمال رەئیس، لە بەندەرەکەوە کەوتەڕێ.
لە چوارچێوەی مانۆڕی نیشتمانی شیندا (Mavi Vatan) کە لە دەریای رەش، دەریای ئیجە و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا ئەنجامدەدرێت، ١٢٢ کەشتی و ٤١ فڕۆکە، بەشدارن.