Mazın Asad
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
دەوحە - AA
وەزارەتی بەرگری قەتەر رایگەیاند بە بەشداریی ھێزەکانی سەربازیی تورکیا لە ١٤-٢٢ی ئادار مانۆڕێکی سەربازیی ئەنجام درا.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەی مەعنەوی سەر بە وەزارەتی بەرگری قەتەر، مانۆڕە سەربازییەکە بێجگە لە ھێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ، یەکەکانی پاسەوانانی میر، رێکخستنی ئاسایشی حکوومی ھێزەکانی سوپای تورکیاش بەشدار بوون.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مانۆڕەکە بە مەبەستی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکان، پلانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و ھەماھەنگی نێوان ھێزە سەربازییەکان بەڕێوە چووە.
بەرپرس لە مانۆڕەکە، جەنەراڵ جاسم ئەحمەد ئەلموھەنەدی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: "مانۆڕەکە درێژکراوەی پلانی ساڵانانەی ھێزەکانی سوپای قەتەرە و رۆڵێکی گرنگی لە بەرزکردنەوەی توانای سەربازیی لە شەڕدا ھەبووە".
ھێزەکانی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی رێککەوتننامەیەک لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە نێوان قەتەر و تورکیا، لە قشلەی تارق بن زەید لە قەتەر جێگیر ببوو.