Ali Kemal Akan
21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سوپای توركیا به ته‌واوی كارمه‌ندانییه‌وه جگه له پاراستن و به‌رگریكردن له وڵات بووه‌ته هێزێكی سه‌ربازی كه ده‌توانێت له زۆر شوێنی جیهان فراوانترین ئۆپه‌راسیۆنی هاوكاریی مرۆیی ئه‌نجام بدات، رایگه‌یاند: "له كاتێكدا ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان بۆ پێشكه‌وتن، مۆدێرنبوون و هاوچه‌رخبوون ته‌رخان كردووه كۆچبه‌رانیان رووبه‌ڕووی مه‌رگ كردووه‌ته‌وه له ده‌ریادا و ته‌نانه‌ت به ژێرئاوخستنی به‌له‌مه‌كانیان هه‌وڵیان داوه به ئه‌نقه‌ست (كۆچبه‌ران) بكوژن، هێزه ده‌ریایییه‌كان و ئاسایشی كهناراوهكانمان سه‌دان هه‌زار گیانیان رزگار كردووه و نه‌یانهێشتووه له ده‌ریادا بخنكێن".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان له رێگای په‌خشی راسته‌وخۆوه له كۆشكی كۆمارییه‌وه به‌شداری له مانۆڕی نیشتمانیی شین-٢٠٢٢دا كرد.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان سوپاسی وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای توركیای كرد به‌وه‌ی ئاسایشی خاك، ده‌ریا و ئاسمانی توركیایان پاراستووه و به‌م هۆیه‌وه هاووڵاتییان له ئارامیدا ده‌ژین، گوتی: "سوپای توركیا به ته‌واوی كارمه‌ندانییه‌وه جگه له پاراستن و به‌رگریكردن له وڵات بووه‌ته هێزێكی سه‌ربازی كه ده‌توانێت له زۆر شوێنی جیهان فراوانترین ئۆپه‌راسیۆنی هاوكاریی مرۆیی ئه‌نجام بدات".
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا وه‌ك وڵاتێك كه سێ لای به ده‌ریا ده‌ور دراوه، بوونه خاوه‌ن هێزێكی ده‌ریایی به‌هێز بووه‌ته پێویستی نه‌ك حه‌ز بێت و گوتی: "بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان به باشترین شێوه زۆر گرنگی به دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هێزه ده‌ریایییه‌كان و پێشخستنی كارمه‌ندانی ده‌ده‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌ربازه‌كانیان به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان بۆ سه‌ر تیرۆریستان له باكووری عێراق، داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ ئه‌و سه‌ربازانه كرد كه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-قوفڵ شه‌هید بوون.
گوتیشی: "له كاتێكدا ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان بۆ پێشكه‌وتن، مۆدێرنبوون و هاوچه‌رخبوون ته‌رخان كردووه كۆچبه‌رانیان رووبه‌ڕووی مه‌رگ كردووه‌ته‌وه له ده‌ریادا و ته‌نانه‌ت به ژێرئاوخستنی به‌له‌مه‌كانیان هه‌وڵیان داوه به ئه‌نقه‌ست كۆچبه‌ران بكوژن، هێزه ده‌ریایییه‌كان و ئاسایشی كهناراوهكانمان سه‌دان هه‌زار گیانیان رزگار كردووه و نه‌یانهێشتووه له ده‌ریادا بخنكێن".